2018/10/18 | 12:10

(هەواڵ كوردستان)- ئەنقەرە- AA

وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول سەبارەت بە پرسی خاشقچی رایگەیاند: "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و قۆناغه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات".

عەبدولحەمید گول بووە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە مژارەکانی رۆژەڤ کرد.

سەبارەت بە دۆسیه‌ی دیارنەمانی رۆژنامەوان، جەمال خاشقچی، گول رایگەیاند "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و قۆناغه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

بە وردیی و قووڵکردنەوەیی، لە هەر قۆناغێکدا لێکۆڵینەوە دەکرێت.

چاوەڕوانین لە کورتترین ماوەدا بە ئەنجامبگات".

گوتیشی: "لێکۆڵینەوەکە لەلایەن وەزارەتی دادەوە نا، بەڵکو لەلایەن داواکاریی گشتییەوە بەڕێوەدەبرێت.

داواکاری گشتیی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەمانە و ئەو شتانەی کە قسەیان لەبارەوە دەکرێت، دەکات.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیستانبوڵ، یاسا چ پێویست بکات و یاسای نێودەوڵەتیی چ پێویست بکات، ئەوە ئەنجامدەدات".

لەبارەی بڕیاری دادگا سەبارەت بە قەشەی ئەمریکی ئاندرو برونسۆن، رایگەیاند "بڕیاره‌كه‌ی دادگای توركی بڕیارێك نییه‌ له‌ژێر گوشار، یان به‌ فه‌رمان ده‌ركردابێت.

ئازادکردنی بەمەرج و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر هەڵگیراوە.

ئەم کەسە بێتاوانیی نەسەلمێنراوە، دادگا حوکمی بەسەردا دا".

وه‌زیری دادی توركیا دەربارەی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سزادانی بانكه‌ توركییه‌كان، رایگه‌یاند: "بۆ ئێمه‌ شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای توركیا گرنگه‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌ ورده‌كارییه‌.

به‌لای ئێمه‌وه‌ بابه‌تێكی زۆر واتادار و گرنگ نییه‌".

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، گول رایگەیاند: "هەزار و ١٦١ دەستگیرکراو و حوکمدراوی پەیوەست بە داعش، لە گرتووخانەکاندا بوونیان هەیە".

هەروەها گوتی: "لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، ٣٢ هەزار و لە پەکەکە ١٠ هەزار دەستگیرکراوی حوکمدراو لە گرتووخانەکاندان".

عه‌بدولحه‌مید گول سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ئەو ئەنجامەکانی پارتەکەی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كاندا، رایگەیاند: "ئه‌ردۆغان بۆ خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات واتایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌، ئاك پارتی واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌.

له‌و ناوچه‌یه‌ و ته‌واوی توركیاشدا ئاك پارتی پارتێكی توركیایه‌، باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنین".

دواتر رایگەیاند "لە ٢٩ی کانوونی یەکەمدا تاقیکردنەوەیەک بەمەبەستی وەرگرتنی هەزار و ٦٠٠ دادوەر و داواکاری گشتیی ئەنجامدەدەین".

لەبارەی پشکەکانی جەهەپە لە بانکی ئیش، گول رایگەیاند: "رەنگە کارێک لەو بوارەدا ببێتە رۆژەڤی پەرلەمان.

له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌هه‌په‌ وه‌سیه‌ته‌كانی ئه‌تاتوركی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ دامه‌زراوه‌ی زمانی توركی و دامه‌زراوه‌ی مێژووی تورك دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كردووەته‌وه‌.

وه‌سیه‌تی ئه‌تاتورك بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ پشكه‌كان بۆ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ بچن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و به‌رده‌وام بن".

سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ ده‌ركردنی لێبووردن، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: "هه‌ستیاری بنه‌ڕه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر هه‌مان ئاڕاسته‌یه‌.

ئه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا بریار ده‌دات سیاسه‌ته‌".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending