English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە

2018/12/18 | 20:47

(هەواڵ كوردستان)- خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆ و پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بەشە ناوخۆییەکان، حەوت هەزار و پێنج سەد واژۆی خوێندکاران کە لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سلێمانی کۆکرابوونەوە، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانییان کرد.

ئاراس زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکارانیش دەڵێت، لە سەدا هەشتای کێشەی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان چارەسەرکراوە و کاردەکەن بۆ جێبەجێکرنی داواکاریی خوێندکاران.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لە بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەکاندا گردبوونەوە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.

هاوکات بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ پێیانوایە ڕێکخراوەکانی سەربە حزبە دەسەڵاتدارەکان کاریگەریی خراپیان لەسەر ئاستی زانستی خوێندکاران هەیە و ناوەندەکانی زانکۆیان قۆرخکردووە و بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی حزب بەکاریاندەهێنن.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending