English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



خەندان زانیارى لەسەر کۆبوونەوەى سبەى گۆڕان و پارتى بڵاودەکاتەوە

2019/01/14 | 20:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وابڕیارە سبەى شاندى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى سەردانى مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەى گۆڕان بکات بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان.بەپێى زانیارییەکانى خەندان، پارتى دیموکراتى کوردستان دەیەوێت لە کۆبوونەوەى سبەى لەگەڵ گۆڕان، ناوەرۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى نێوان خۆی و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و داواکارییەکانى یەکێتى بۆ بەشدارییکردن لە حکومەت بگەیەنێتە بزووتنەوەى گۆڕان، و پێیان بڵێن کە یەکێتى سورە لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان و جێگرى سەرۆکى حکومەت و جێگرى سەرۆکى هەرێم.هەر بەپێى زانیارییەکان، هێشتا بزووتنەوەى گۆڕان هیچ جۆرە پێشمەرجێکى بۆ بەشدارییکردن لە حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان پێشکەشى پارتى نەکردوە، بەڵام تاکە داواکارییان لە کۆبوونەوەکانى رابردودا پێکهێنانى حکومەتێک بوە کە تیایدا خزمەت بە تەواوى هاووڵاتیانى کوردستان بکرێت و پرسى دەستوورو شەفافیەت لە داهاتى نەوت و رێکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە بکرێتە ئەولەویەتى رێککەوتنى نێوان لایەنە سیاسییەکانى بەشدار لە حکومەت.لاى خۆیەوە د.رەئوف عوسمان سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان بە خەندان-ى راگەیاند: لە میدیاکانەوە کۆبوونەوەى سبەى نێوان گۆڕان و پارتیم بیستووە.وتیشى : ئاگادارى هیچ پاکێج و پێشمەرجێک نیم کە بزووتنەوەى گۆڕان بۆ کۆبوونەوەکە ئامادەى کردبێت.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending