English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



به‌به‌ڵگه‌وه‌.. سه‌رۆكى حزبێك سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵێك تۆمار ده‌كات

2019/01/14 | 20:40

(هەواڵ كوردستان)-  

ئه‌میندارى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، به‌تۆمه‌تى ناوزاڕندن، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د سالم، به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵى ئاسمانى فورات (نزیك له‌ ڕه‌وتى حیكمه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم)، تۆمار ده‌كات.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، قه‌یس خه‌زعه‌لى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ دۆسیه‌ی كوشتنى خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ى كه‌ناڵه‌كه‌دا، حزبه‌كه‌ى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ ده‌ستى له‌كوشتنى ئه‌و كه‌سه‌دا بووه‌، سكاڵا تۆمار ده‌كات.

پێشتر كه‌ناڵى فورات له‌هه‌واڵه‌ به‌په‌له‌كه‌یدا نووسیبووى: "بكوژى خاوه‌نى چێشتخانه‌ى له‌یموونه‌ له‌ شارۆچكه‌ى سه‌در له‌ به‌غدا ده‌ستگیر كرا و باجى په‌یوه‌ندیبوونى به‌ عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌قی پێبوه‌".

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ گرژى و ئاڵۆزی له‌نێوان بزووتنه‌وه‌كه‌ى قه‌یس خه‌زعه‌لى و ڕه‌وتى حیكمه‌ى عه‌ممار حه‌كیم دروست بوو.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending