English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ڕێگه‌ى سناپ چاته‌وه‌ خوێندكارێكی زانكۆى به‌گرتن دا

2019/01/14 | 21:10

(هەواڵ كوردستان)- فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، خوێندكارێكی زانكۆ به‌تۆمه‌تى ترساندن و داواى پاره‌كردن له‌ خه‌ڵكی له‌ڕێگه‌ى "سناپ چات"ـه‌وه‌، ده‌ستگیر كرا.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: "هێزه‌كانمان به‌هاوكارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌والگری و كاروباره‌كان، توانییان خوێندكارێكی زانكۆ له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌ به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌رنامه‌ى سناپ چاته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ هاووڵاتییان ده‌كرد".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ خوێندكاره‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌، له‌ڕێگه‌ى سناپ چاته‌وه‌، داواى پاره‌ى له‌ خه‌ڵكی كردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، خوێندكاره‌كه‌ له‌كاتێكدا ده‌ستگیر كراوه‌، كه‌ 800 دۆلارى ئه‌مریكی له‌ یه‌كێك له‌ قوربانییه‌كانى وه‌رگرتووه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending