English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندی باڵای پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

2019/01/14 | 21:45

(هەواڵ كوردستان)- بەرپرسێکی گۆڕان: ناکرێت یه‌كێتى حه‌ساسییه‌تى به‌ گۆڕان هه‌بێت

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای دەکات کە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندی باڵای پارتی و گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

 

نه‌سره‌دین مه‌حموود، ئه‌ندامی جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ (باسنیوز)ى ڕایگه‌یاند: "وابڕیاره‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان، شاندى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆدەبنه‌وه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كات و ساتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیارىنه‌كراوه‌".

 

گوتیشى: "بڕیارى به‌شداریكردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ كابینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌ شاندی دانوستاندکارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ هه‌یه‌ بێگومان ئه‌و لیژنه‌یه‌ كاتێك له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ى پارتى كۆبوونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویستى كرد ڕاوێژ به‌ جڤاتى نیشتمانى ده‌كه‌ن و جڤاتى نیشتمانى بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر به‌داشدارى كردنى گۆڕان له‌ كابینه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌یه‌وێت له‌م كابینه‌یه‌دا هاوبەشی ڕاسته‌قینه‌ى ده‌سه‌ڵات بێت و نامه‌نەوێ ته‌نیا به‌شدار بین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ وه‌زیره‌كانمان ده‌ستكراوه‌ بن و ڕێگرى له‌ ئیش و كارى وه‌زیره‌كانمان نه‌كرێت، بۆئه‌وه‌ى هه‌موومان له‌م كابینه‌به‌دا بتوانین به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین".

ڕاشیگەیاند: "ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ به‌شدارى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ن، مافى ڕه‌واى خۆیانه‌ به‌ڵام كاتێك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیارى دا به‌شدارى ئه‌م حكوومه‌ته‌ بكات، ناكرێت یه‌كێتى حه‌ساسییه‌تى به‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌بێت، چونكه‌ ئێمه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نییه‌ و ته‌داخولى ئه‌وه‌ ناكه‌ین ئایا یه‌كێتى چۆن به‌شدارى ده‌كات و چۆن به‌شدارى نه‌كات".

ئه‌ندامه‌كى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هیواشی خواست کە کۆبوونەوەی داهاتوو دوا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بێت و چیدی پێكهێنانى كابینه‌ى حكوومه‌ت دوانه‌كه‌وێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending