English | عربي

هاوشێوه‌كه‌ی سه‌رۆكی كه‌نەدا له‌ ئه‌فغانستانه‌


هاوشێوه‌كه‌ی سه‌رۆكی كه‌نەدا له‌ ئه‌فغانستانه‌

2019/01/14 | 21:45

(هەواڵ كوردستان)-

له‌ به‌رنامه‌یەكی ده‌ستنیشانكردنی هاوشێوه‌كان له‌ وڵاتی ئه‌فغانستاندا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ پێشبڕكێدایه‌ تا نازناوی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نەدای بدرێتێ، ئەم گەنجە بەهۆی زۆر لێكچوونی لەگەڵ سەرۆك وەزیران ترۆدۆ، بووەتە جێی سەرنجی میدیا جیهانیەكان.

عه‌بدولسه‌لام مەفتون گه‌نجێكی دانیشتووی هه‌رێمی بادخشانی ئه‌فغانسانه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری به‌ پێشبڕكێی هاوشێوه‌كان كردووه‌ به‌ ڕێژه‌ی 50% نازناوی هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جاستن ترۆدۆی پێدراوه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ئاشكرا بكرێت.

دوای چوونی بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌، ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌فغانییه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ ترۆدۆی ئه‌فغانی ناوی ده‌ركردووه‌، چونكه‌ شێوه‌ی ده‌م و چاو و پێكه‌نینه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ جاستن ترۆدۆ ده‌چێت.

چوونی عه‌بدولسه‌لام مەفتون بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو بووه‌، چونكه‌ كاری رۆژانه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ بووه‌، دوای به‌شداربوونی له‌م به‌رنامه‌یه‌، ناوبانگییه‌كی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كردووه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending