English | عربي

وەزیری بەرگریی بەریتانیا: وڵاتەكەمان قەرزاری هێزە كوردییەكانە


وەزیری بەرگریی بەریتانیا: وڵاتەكەمان قەرزاری هێزە كوردییەكانە

2019/01/14 | 22:15

(هەواڵ كوردستان)- لەگەڵ فەرەنسا و ئەمریكا بەردەوام دەبین لە پشتیوانی هێزە كوردییەكان

ئەمڕۆ دووشەممە گەیڤن ویڵیامسن وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند وڵاتەكەی قەرزێكی گەورەی هێزەكانی سووریای دیموكرات و زۆرێك لە هێزە كوردییەكانی لەسەر شانە.

لەگەڵ فەرەنسا و ئەمریكاش بە هەموو توانایەكەوە بەردەوام دەبن لە یارمەتیدانی كورد.

پەیامنێرێكی تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) ئەم لێدوانەی لە زاری وەزیری بەرگریی بەریتانیا گواستەوە كە گوتوویەتی "بەریتانیا قەرزێكی گەورەی هێزەكانی سووریای دیموكرات و زۆرێك لە هێزە كوردییەكانی لەسەرە و لەبەرچاویان دەگرێت.

من لەنێو گفتوگۆی ڕژدم لەگەڵ وەزیرەكانی بەرگریی فەرەنسا و ئەمریكا، بۆ مسۆگەركردنی هەموو توانایەكمان لە پێناو هاوكاریكردنی ئەم هێزانە بۆ بەردەوامبوون لەو كارانەی ئەنجامی دەدەن".

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا رۆژێك لە دوای تویتە توندەكەی دوێنێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دێت، كە بە زمانێكی توند هەڕەشەی لە توركیا كردبوو بەوەی ئەگەر توخنی هێزە كوردییەكان بكەوێت، ئەوا لە ڕێگەی گوشاری ئابوورییەوە، سزایەكی گەورەی دەدات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending