English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند تەڵعەت سامان بڵاو كردەوە

2019/01/14 | 22:15

(هەواڵ كوردستان)-  

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند خەمبار بوو بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند تەڵعەت سامان.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا كە لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوی كردووەتەوە، رایگەیاند "گیان له‌ده‌ستدانی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر ته‌ڵعه‌ت سامان خه‌مباری کردم.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م، هاوخه‌میانم، خوای گه‌وره‌ سه‌بوورییان بدات و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بکات.

جێپه‌نجه‌ی ئه‌و به‌ هونه‌ری کوردییه‌وه‌ دیاره‌ و یادی به‌خێر ده‌مێنێته‌وه‌"‬.

ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەند تەلعەت سامان بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە هەولێر گیانی لەدەست دا.

دەرهێنەری ناودار تەڵعەت سامان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای هەولێر-شەقڵاوە، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا، بەپێی زانیارییەکانیش لە نێو ئۆتۆمۆبێلەکەیدا هاوسەرەکەشی لەگەڵ بووە و ئەویش دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

تەڵعەت سامان، لە ساڵی 1946 لە هەولێر لە دایک بووە، لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین بەرهەمی درامییە کە خۆی كاری نووسین و دەرهێنانی بۆ كردووە، كە دیارترینیان (كەوەكانی قەرەچوخ، فەقێ ئەحمەدی دارە شوانە، تەلاری مەزن، خەج و سیامەن، داسەکەی هەیاس).










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending