English | عربي

دیدارێكی حه‌لبووسى و ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك كێشه‌ى یاسایی دروست كرد


دیدارێكی حه‌لبووسى و ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك كێشه‌ى یاسایی دروست كرد

2019/01/14 | 23:20

(هەواڵ كوردستان)- یاساناسێك ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و پێشێلكارییه‌ ده‌ستوورییانه‌ى په‌رله‌مانتاران ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

 

عه‌لى تمێمی، یاساناسى عێراقی، ڕای گه‌یاند: "له‌ماده‌ى 49ى ده‌ستوور له‌ بڕگه‌ى شه‌شه‌م هاتووه‌، كه‌ په‌رله‌مانتار ناتوانێت دوو كار له‌ یه‌كاتدا بكات، واتا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بێت و هاوكات كارێكی دیكه‌ش بكات".

 

وه‌ك ڕونی كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ماده‌ ده‌ستوورییه‌ بێت، په‌رله‌مانتار هاوڵاتییه‌كى ئاسایی نییه‌، به‌ڵكو نوێنه‌رى 100 هه‌زار كه‌سه‌، بۆیه‌ مافى ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌ كه‌رتى گشتی یان تایبه‌ت كارێكی دیكه‌ بكات.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ئه‌گه‌ری پێشێلكردنى ئه‌و ماده‌ ده‌ستوورییه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌، ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى ڕێكخستن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكارى سزادانى یاسایی به‌پێی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى له‌ به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌و پێشێلكردنه‌ ده‌ستوورییه‌، ده‌كه‌وێته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌ردووكیان بدرێنه‌ لیژنه‌كه‌.

 

جێی ئاماژه‌دانه‌، كه‌ ئینسیجام غه‌ڕاوى، په‌رله‌مانتارى عێراق، وه‌ك پێشكه‌شكار دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌نجام دا و له‌كه‌ناڵى فورات (سه‌ر به‌ڕه‌وتى حیكمه‌) كه‌ پێشتر كارى تێدا ده‌كرد، په‌خش كرا.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending