kurdistan news+كوردستان

هەواڵ شنگال


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ



هەواڵ كوردستان
  به په له: جۆن مه‌كین: ڤلادیمێر پوتین له‌ داعش مه‌ترسیدارتره‌



2017/02/16 | 22:00
share on facebook Google plus

ئەنەکەسە بە دوو نوێنەر بەشداری لە دانوستانەکانی ژنێفدا دەکات

(هەواڵ كوردستان)- ئەنەکەسە: بە پڕۆژەی فیدڕاڵیی نەتەوەیی دەڕۆینە کۆبوونەوەی ژنێف

٢٠ی ئەم مانگە، دانوستانەکانی ژنێف بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سووریا دەست پێ دەکاتەوە و سەرکردەکانی ئەنەکەسەش ئاماژە بەوە دەکەن، بە فەرمی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون و پڕۆژەی ئەوان بۆ چارەسەریی دۆخی سووریا فیدڕاڵییە و لەو چوارچێوەیەشدا فیدڕاڵیی نەتەوەیی بۆ کوردستانی رۆژئاوا دەخوازن.

وا بڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە، دانوستانەکانی (ژنێف ٤) سەبارەت بە دۆخی سووریا و قۆناغی ئاشتی لەو وڵاتە دەست پێ بکاتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەجێندای رووسیا وەکو لایەنێکی سەرەکیی بەشدار، مانەوەی یەکپارچەیی سووریا و بەشار ئەسەدە لە دەسەڵاتەکەیدا.

هاوکات لەدوای ئیدارەی نوێی ئەمەریکاشەوە درک بەوە دەکرێ ئەجێندای ئەمەریکاش لەو وڵاتە گۆڕانکاریی تێ کەوتبێت، بەتایبەتی لە کوردستانی رۆژئاوا.

بە بڕوای چاودێرانی سیاسی، پشتی لە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) کردووە و لە قۆناغی ئێستا دەیەوێ لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بێتە پێشەوە، بەو هۆیەشەوە پێشبینی دەکرێت لە (ژنێف ٤)، ئەمەریکا پشتیوانی لە پڕۆژەکەی (ئەنەکەسە) بکات.

هەر بەپێی سەرچاوەگەلی زانیاری، تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی، پارتی یەکێتیی دیموکراتی(پەیەدە)، کە پارتی دەسەڵاتداری کوردستانی سووریایە و شارەکانی کوردستانی دابەشی سەر چەند کانتۆنێک کردووە، بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە، تەنیا بەپێی لێدوانەکانی بەرپرسانی رووسیا، وڵاتەکەیان لە هەوڵدایە یەکگرتوویی سووریا لە رێگەی پەیەدەوە بپارێزرێت.
كاوە ئازیزی، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بۆ (باس) ئاشکرای کرد، هەموو لایەنەکانی ناو ئەنەکەسە لەسەر پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ دانوستانەکانی ژنێف رێک کەوتوون، گوتیشی: “لە سووریا گۆڕانكاریی نوێ دروست دەبن و وەستانی شەڕ و قۆناغێكی ئاشتی دەست پێ دەكات و بڕیاری ئاشتییانەش لە ژنێف دەدرێن، لەوانە پێكھێنانی حكوومەتێكی ئینتیقالی، كە ھەموو لایەنەكان بەشدار بن، هەروەها بوونی نووسینەوەی دەستوورێكی نوێ، بۆیە لەبەر ئەم گۆڕانكارییانە پێویستە كوردیش یەكڕیز بن و پڕۆژەی خۆیان ھەبێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەوان وەکو ١٢ پارتی ئەنەکەسە پرۆژەی فیدڕاڵییان بۆ داهاتووی سووریا ئامادە کردووە و لەو کۆبوونەوەیەدا دەیخەنە ڕوو، گوتی: “بۆ چارەسەری کێشەی کوردیش لەو وڵاتە، کە ساڵانێکی زۆرە وەکو نەتەوەی بندەست دەچەوسێندرێتەوە، تیایدا داوای فیدڕاڵیی نەتەوەییان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەنەکەسە بە فەرمی داوەت کراوە و لە چوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە دوو نوێنەر بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا دەکات و هێندەی زانیارییان هەبێت تا ئیستا پەیەدە بانگهێشت نەکراوە.

سەرسام شوانی، مامۆستای زانکۆ و شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی بۆ (باس) ئاماژەی بەوە دا، لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ، بەئاشکرا درک بەوە دەکرێ ئەمەریکا پشتی لە پەیەدە کردووە، ئەوەش رەنگە هۆکاری زۆری هەبێت، کە گرنگترینیان وابەستەی ئەو پارتەیە بە پەکەکەوە، کە لە ئەمەریکا لە لیستی تیرۆردایە، گوتی: “ئەوەی تێبینی دەکرێ ئەمەریکا دەیەوێ خۆی لە ئەنەکەسە ئەو پارتانەی لە ئەجێندای هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئەمەریکاوە نزیکن، نزیک بکاتەوە، لەبەر ئەوە پێشبینی دەکرێ لەو کۆبوونەوەیەدا ئەمەریکا پشتیوانی لەو پڕۆژەیەی ئەنەکەسە بکات”.

لای خۆشیانەوە، ئەلێكسی بۆرودافكین، نێردەی هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ میدیا نێودەوڵەتییەکان رای گەیاندووە، دەبێ دانوستانەكانی سووریا لە ژنێف كە بڕیارە 20-2 بەڕێوە بچێت، بە بەشداریی كورد و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو بێت.

گوتووشیەتی: “ئێمە وای دەبینین کە شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ دانوستانەكانی ژنێف هەموو هێز و لایەنەكانی تێدابێت، لەنێویشیدا كورد، ئەگەر بشكرێت هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان یەك بن و هەڵوێستێكی هاوبەشیان بەرامبەر شاندی حكوومەتی سووریا هەبێت باشترە”.

لای خۆشیانەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ڕۆژنامەی ئیزڤێستیای ڕووسی ڕاگەیاندووە: "ڕووسیا لە مانگی حوزەیران تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بە ئامانجی یەکپارچەیی سووریا، چوار جار گفتوگۆی لەنێوان حکوومەتی سووریا و کوردانی سووریادا ڕێکخستووە".

لاڤرۆڤ گوتووشیەتی: "دانیشتنەکان لە کاتی پێویستدا بوون و شاندی حکوومەتی سووریاش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەری سیاسی و نوێنەری گشت کوردانی سووریا کردووە".

کە مەبەستی پەیەدە بووە.

(باس) بۆ ئەو پرسە پەیوەندیی بە نوێنەرەکانی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام پەیوەندی لەگەڵیاندا دروست نەبوو.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ ئیلهام شاهین بەرگری لە بەشار ئەسەد دەكات
◄ چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پەیوەندییەکانی نیوان سعودیە و قەتەر بەرەوە ئاڵۆزی دەبات
◄ ئەم دەسەڵاتە بەرەو هەڵدێرمان دەبات مەگەر خواو خەڵک بیپارێزێت
◄ گۆشتی سوور مردن بە هەشت نەخۆشی زیاددەکات
◄ یەکێتی ئەوروپا گەمارۆکانی سەر سوریای درێژ دەکاتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پەیوەندییەکانی نیوان سعودیە و قەتەر بەرەوە ئاڵۆزی دەبات
◄ بەوێنە: مارسیدس ئۆتۆمبێلە نوێییەكەی نمایش دەكات
◄ كەجەكە لەسەر روخاندنی شوێنەوارە دێرێنەكان هەڕەشە لە توركیا دەكات