kurdistan news+كوردستان

هەواڵ شنگال


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ



هەواڵ كوردستان
  به په له: جۆن مه‌كین: ڤلادیمێر پوتین له‌ داعش مه‌ترسیدارتره‌



2017/02/17 | 18:00
share on facebook Google plus

شاجوانێکی نوێ بۆ عێراق ھەڵدەبژێردرێت

(هەواڵ كوردستان)- نازناوی شاجوانی عێراق لە شەیما قاسم دەسەندرێتەوە

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داھاتوودا شاجوانێکی نوێ بۆ عێراق ھەڵبژێردرێت، ئێستاش ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە دەکرێت.

میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسانی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی شاجوانی عێراق، ئاشکرایان کردووە، کە لە چەند مانگی داھاتوودا شاجوانێکی نوێ بۆ عێراق ھەڵدەبژێردرێت، ئاماژە بەوەش دەدەن، کە شەیما قاسم، شاجوانی عێراق، ئاماژەی بەوە داوە کە شەیما ئێستا شاجوانی پێشووی عێراقە و نازناوەکەی لێ سەندراوەتەوە، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی شاجوانی عێراق نابێت تاوەکو تەواوبوونی ماوەکەی ھاوسەرگیری بکات، ھەربۆیە بە کۆی دەنگی ئەندامانی لێژنە، شەیما چیتر وەک شاجوانی عێراق ناتوانێت دەربکەوێت و چالاکی ئەنجام بدات.

وەک میدیا عێراقییەکان باسی دەکەن، (فەرەح حەداد) ھاوەڵی یەکەمی شاجوان، شوێنی شەیمای گرتووەتەوە و ئێستا وەک شاجوانی عێراق دەناسێندرێت تاوەکو پڕۆسەی ھەڵبژاردنی شاجوانی عێڕاق ھەڵدەبژێدرێت.

ھەفتەی ڕابردوو، شەیما قاسم، شاجوانی عێراق ھەواڵی ھاوسەرگیری خۆی لەگەڵ ئەحمەد خەفاجی، پێشکەشکاری عێراقی بڵاو کردووە، شەیما مانگی کۆتایی ساڵی 2015 وەک شاجوانی عێراق بۆ ساڵی 2016 ھەڵبژێردرا، لە ساڵی 1995 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، قوتابی کۆلێژی کارگێری و ئابووری شاری کەرکووکە.

چاوەڕوان دەکرێت، لە چەند ھەفتەی داھاتوودا لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی شاجوانی عێڕاق، مەرجەکانی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی شاجوان بۆ کچانی عێڕاقی بڵاو بکاتەوە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ ئیلهام شاهین بەرگری لە بەشار ئەسەد دەكات
◄ چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پەیوەندییەکانی نیوان سعودیە و قەتەر بەرەوە ئاڵۆزی دەبات
◄ ئەم دەسەڵاتە بەرەو هەڵدێرمان دەبات مەگەر خواو خەڵک بیپارێزێت
◄ گۆشتی سوور مردن بە هەشت نەخۆشی زیاددەکات
◄ یەکێتی ئەوروپا گەمارۆکانی سەر سوریای درێژ دەکاتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پەیوەندییەکانی نیوان سعودیە و قەتەر بەرەوە ئاڵۆزی دەبات
◄ بەوێنە: مارسیدس ئۆتۆمبێلە نوێییەكەی نمایش دەكات
◄ كەجەكە لەسەر روخاندنی شوێنەوارە دێرێنەكان هەڕەشە لە توركیا دەكات