kurdistan news+كوردستان

هەواڵ شنگال


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ



هەواڵ كوردستان
  به په له: داعش بەرپرسایەتی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی روسیای گرتە ئەستۆ



2017/02/17 | 20:00
share on facebook Google plus

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە میونشن: نابێت شەڕی داعش بە ئیسلام ببەستینەوە

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - میونشنئێوارەی رۆژی هەینی 17-2-2017، کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستیپێكرد، تاوەكو ئێوارەی 19ی مانگیش بەردەوام دەبێت.لە یەكەم گوتاردا ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، نابێت شەڕی داعش بە ئیسلام ببەسترێتەوە، بەپێویستیشی زانی هاوكاری زۆرتری هاوپەیمانەكانیان بكەن.لە باشووری کوردستانەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی سیاسی و سەربازی بەشداری لەم کۆنفرانسەدا دەکات، تاوەكو ئێستاش  لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا بارزانی سێ كۆبوونەوەی گرنگی كردوون.هەریەك لە محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، عومه‌ر عوسمان، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فوئاد حوسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان، بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یاوه‌ری بارزانی ده‌که‌ن.کۆنفرانسەکە ئەمساڵ ناونراوە "کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ترانس-ئەتڵەنتیک و قەیرانی سیستەمی لیبراڵ".  بەشێک لە فۆکەسی کۆنفرانسەکەش لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ناتۆ و وڵاتانی ترانس-ئەتڵەنتیک دەبێت لەدوای هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترەمپ، هەروەها قسە لەبارەی بابەتەکانی وەک هاریکاریی ئەوروپی کە بواری ئاسایش و بەرگری، پەیوەندییەکانی رووسیا و ئۆکراینیا، شەڕی سووریا و ناوچەکانی ئاسیا-پاسیفیک، نیمچەدوورگەی کۆریا، تیرۆریزم و هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ژینگە و زەوی دەكرێت.ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسەكەدا گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند "ئێمە رۆلێکی گەورەمان لە شەڕی داعشدا بینیوە، پێمانوایە دەبێ کاری زیاتریش بەیەکەوە بکەین و، پێویستە هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانمان لە بواری سەربازیدا زیاتر بکەین".وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا باسی چەند بابەتێكی دیكەیشی كرد، لەوانە: "پێویستە کاری جددی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بكەین، پێویستە ئاوڕێکی جددی لە هاوپەیمانەکانمان بدەینەوە،  نابێت شەڕی دژ بە داعش بە ئیسلام ببەستینەوە،  پێویستە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بودجەی زیاتر بۆ بواری سەربازی تەرخان بکەن".هاوكات جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکاش گوتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند "ئێمە بەرپرسیارێتی زۆرمان لەسەر شانە بەتایبەت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و، دەبێت بەیەکەوە رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە".جەیمس بەپێویستی زانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بەهێزتر بکەن و، لە بواری سەربازیش پەرە بە هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی نێوانیان بدەن.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی داواكاریی مامۆستایان ناداتەوە
◄ شەڕی شنگال.. قەندیل‌و مەترسییەكانی سەر هەولێر
◄ روانگەی عێراقی: لە بەری راستی موسڵ 4 هەزار سڤیل کوژراون
◄ شنگال: رۆژانه‌ 10 بۆ 20 چه‌كداری یه‌په‌شه‌ دەچنە ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
◄ ریزبه‌ندی باشترین زانكۆكانی ئاسیا راگه‌یێندرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ڤیدیۆ.. تێكشكاندنی دەبابەیەك بەموشەكی "تاو"
◄ بەوێنە و ڤیدیۆ.. بوونەوەرێکی دەگمەن لە ئەرجەنیتن دەدۆزرێتەوە
◄ بەوێنە.. دادگا دوایین بڕیار لەبارەی زیندانیکردنی مێسی‌یەوە دەدات