kurdistan news+كوردستان

هەواڵ شنگال


kurdistan news+كوردستان

هەواڵ موسڵ



هەواڵ كوردستان
  به په له: ئەمریکا: پەیامێکی روونمان بە داعش دا تاوەکو روو لە ئەفغانستان نەکات



2017/02/17 | 21:00
share on facebook Google plus

قایمقامییه‌تى سلێمانی بۆ هاووڵاتیان: تكایه‌ سه‌ردانى ئه‌زمڕ و گوێژه‌ مه‌كه‌ن

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌گه‌رى به‌ستنى هه‌یه‌

 

بەھۆی بارینی به‌فرێكى زۆرەوە، قایمقامی سلێمانی، ھۆشداری دەداتە ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ى کە سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی گۆیژە و ئەزمڕ نەکەن.

 

 

ئەمڕۆ (ھەینی 17ى شوباتى 2017) شەپۆلێکی بەفر بارینی بەھێز، شاری سلێمانی و دەوروبەری گرتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان درووست بوو.

قایمقامییه‌تی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، داوا لە ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات، سەردانی ناوچە شاخاوییەکانی ئەزمڕ وگۆیژە نەکەن.

 

 

ئاگادارییەک لە قایمقامی سلێمانییەوە

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە چیای گۆیژە و ناوچە شاخاوییەكان و دروستبوونی ئاستەنگ لە بەردەم هاوتووچۆی ئوتومبێلدا، قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریكردن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، داوا لە هاووڵاتیان دەكات سەردانی ئەو ناوچانە نەكەن.

 

پاش ئەو شەپۆلی بەفربارینەی كە لە سەربەیانی ئەمڕۆ هەینی 17.2.2017 ەوە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە بڕێكی زۆر بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەت چیای ئەزمڕ و گۆیژە باریوە، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و ڕێگریكردن لە هەر رووداوێكی نەخوازراو، قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەكات تا ئەو كاتەی كەشو هەوا ئاسایی دەبێتەوە سەردانی ئەو ناوچانە نەكەن، چونكە بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر لە و ناوچانە و ئەگەرى بەستنی لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا چاوەڕێ دەكرێت ئاستەنگی زیاتری هاتووچۆ لەو ناوچانەدا دروست ببێت.

 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ ئەمریکا: پەیامێکی روونمان بە داعش دا تاوەکو روو لە ئەفغانستان نەکات
◄ بەوێنە.. لە ماڵێکی کەرکووکدا دەستبەسەر ماددەیەکی ترسناکدا دەگیرێت
◄ مێسی بە سەلامەتی لە دەستی داعش رزگاربوو
◄ حكومەتی زۆرینەی سیاسی پێكنایەتبوونی رێككەوتنی سیاسی لەنێوان عەبادی‌و مالیكی رەتدەكرێتەوە
◄ یەپەگە بەیاننامەیەک لەسەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ بەوێنە.. لە ماڵێکی کەرکووکدا دەستبەسەر ماددەیەکی ترسناکدا دەگیرێت
◄ ڤیدیۆ.. روسەكان فڕنی نان‌و سەمونی حەلەب چاكدەكەنەوە
◄ بە وێنە... بازاڕی شیرەمەنی سلێمانی