English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



چین هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی لە تورکیا

2019/02/14 | 12:15

(هەواڵ كوردستان)-   

 

باڵیۆزخانەی کۆماری چینی میللی لە ئەنقەرە هۆشداریی دەداتە هاوولاتییانی وڵاتەکەی لەتورکیا.

 

باڵیۆزخانەی چین لە تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی پەککین و ئەنقەرە بەرەو ئاڵۆزی چوون و پێویستە هاووڵاتییان و گەشتیارانی چین لە تورکیا، ”زیاتر ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان و کەلوپەلەکانیان بن“.

 

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، باڵیۆزخانەی چین ئاگاداری هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە تورکیا و باکووری کوردستان کردووەتەوە، کە لە ئەگەری هەر رووداوێک، هێمن بن و پەیوەندیی بە پۆلیسەوە بکەن.

 

بەهۆی پشتگیریکردنی بەردەوامی تورکیا لە گەلی ئۆیگور، کە گەلێکی مسوڵمانی تورکن و لە هەرێمێکی چین دەژین، پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و پەککین ئاڵۆزییان تێ کەوتووە و چین ئەو پشتگیریکردنە بە دەستوەردانی راستەوخۆ لە کاروباری وڵاتەکەی هەژمار دەکات.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending