English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بەرپرسێکی باڵا دڵنیایی بە مووچەخۆرانی کوردستان دەدات

2019/02/14 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)- ”سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کارەکانی ئێمەی ئاسان کرد“

 

بەرپرسێکی باڵای کورد لە عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

 

د.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، گۆڕانكارییەكی زۆر لە تێڕوانینی لایەنە عێراقییەكان بەرامبەر بە ھەرێمی كوردستان رووی داوە و ئەرێنییە.

 

بەشیر حەداد لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاندووە، یەکێک لە ئامانجەکانی وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، چاككردنەوەی پەیوەندییەكانی هەولێر-بەغدا و چارەكردنی سەرجەم كێشەكانە.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا کەشوهەوایەکی لەبار هەیە بۆ چارەسەربوونی کێشەکان و رای زۆربەی لایەنەکانیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەرێنییە.

 

بەشیر حەداد جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا کارەکانی بەرپرسانی کوردی لە بەغدا ئاسان کردووە و ”هاوکارییەکی باش بوو بۆ ئێمە“.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەداتە خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و رایگەیاندووە، بە یاسا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 گەرەنتی کراوە، ”پێویستە خەڵكی كوردستان لەوە دڵنیا بن مووچەیان بۆ رەوانە دەكرێت“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending