English | عربي

کۆمەڵ داواکارە بە یاسا ڕێگری لە گرێدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە پاکێجی دیکەوە بکرێ


کۆمەڵ داواکارە بە یاسا ڕێگری لە گرێدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان بە پاکێجی دیکەوە بکرێ

2019/02/14 | 13:20

(هەواڵ كوردستان)- عەبدولستار مەجید: بەشداری لە کۆبوونەوەی ١٨ی شوبات دەکەین

 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاند، بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨ی شوبات دەکەن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤٢٢٠١٩، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ١٨ی شوباتدا پرێس کۆنفرانسێکی ئەنجام دا و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: ”دوای گفتوگۆ و ڕاوێژکردن، زۆربەی سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ ئەوە بوون کە کۆبوونەوەی ١٨ی مانگ ئەنجام بدرێت“.

 

ئەوەشی نەشاردەوە کە داوایان کردووە ”بۆ داهاتوو“، یاسایەک دەربکرێت، تاوەکوو لە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەماندا سەقفێک دیاری بکرێت و تێیدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

گوتیشی: ”داوامان کردووە لە یاساکەدا بە ڕوونی هاتبێت، بابەتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەهیچ پاکێجێکی دیکەوە گرێ نەدرێت“.

ئەوەشی نەشاردەوە کە کۆمەڵی ئیسلامی قسەی خۆی لەسەر ئەم پێکەوە گرێدانەی پێکھێنانی حکوومەت، بە بابەتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، پارێزگاری کەرکووک و بەغدا ھەیە.

 

ئەو قسانەی عەبدولستار مەجید لە کاتێکدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بابەتەکانی کۆبوونەوەی پەرلەمان، پێکهێنانی حکوومەت، پۆستەکانی بەغدا، پۆستەکانی کەرکووک و ڕێککەوتننامەی سیاسیی خۆی لەگەڵ پارتی، کردووەتە مەرج بۆ ڕازیبوون بە کۆبوونەوەی پەرلەمان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending