English | عربي

كرێی وانەبێژی مامۆستایانی سۆران دابەش دەكرێت


كرێی وانەبێژی مامۆستایانی سۆران دابەش دەكرێت

2019/03/17 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)-  

بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، ئاشكرای دەكات، كە پارەی كرێی وانەبێژی مامۆستایان، ئامادەكراوە و لەدیوانی پەروەردە لەرێگەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دابەش دەكرێت.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكانی وەزارەت، بۆ دابینكردنی مووچە و هاوكارییەكانی مامۆستایانمان، لەپێناو بەرەو پێشچوونی بواری پەروەردە و خوێندن لە دەڤەرەكەماندا، لەئێستادا زیاتر لە 195 ملیۆن دینارمان دابین كردووە، بۆ كرێی وانەبێژی مانگی 1ی 2019ـەی مامۆستایان".

گوتیشی: "كرێی وانەبێژی مامۆستایان بە دوو قۆناغ دابەش دەكرێت، بەیانی دووشەممە 18/3/2019 پارەكە بەسەر مامۆستایانی ئامادەیی و دواناوەندییەكان دابەش دەكرێت، بەم نزیكانەش پارەی زیاترمان بەدەست دەگات، ئەوكات بەسەر مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتیش دابەشی دەكەین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending