English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



دانیشت لەسەر منداڵەکە، هێندە قەڵەو بوو کوشتی

2019/03/17 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە ئەمەریکا ژنێکی تەمەن 66 ساڵ کە کێشی 146 کیلۆگرام بوو، سزای ئامۆزاکەیدا، بەڵام کوشتی.بەپێی هەواڵێکی "دەیلی ستار" منداڵێکی کچی تەمەن 9 ساڵان، پاش ئەوەی لای ئامۆزاکەی دەمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی زۆر دەجوڵێت و سەرکێشە سزادەدرێت لەلایەن ڤێرۆنیکا بوسی تەمەن 66 ساڵی ئامۆزای.

سزاکەشی ئەوەیە کە دادەنیشێت لەسەر منداڵەکە بۆ ئەوەی ئازاری بدات، لەکاتێکدا کێشی 146 کیلۆگرامە، بەڵام بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە و وەرنەگرتنی ئۆکسجین، توانای نامێنێت و  گیانی لەدەستدا.ئەم منداڵە پێشتریش لەلایەن خێزانەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدراوە، بەهۆی ئەوەی منداڵێکی هار و سەرەڕۆ بووە.

پاش مردنی منداڵەکە، لەلایەن دادگاوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئامۆزاکەی ڤێرۆنیکا سەپێندرا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending