English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



حكوومەتی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزاری كوردستان راگەیاند

2019/03/17 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری رۆشنبیریی حكومەتی فیدراڵیی عێراق دووپاتی كردەوە پشتیوانی گەشەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار دەكەن لە هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەوە بەشدار و هاوكاری هەوڵەكانی هەولێر دەبن.

عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیریی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوە دا كە حكوومەتی بەغدا دەیەوێ لە كەرتی گەشتوگوزاردا، پەرە بە هاوكارییەكانی بدات لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

گوتیشی وەزارەتەكەیان هەوڵ دەدات بەشداری بە هەرێمی كوردستان بكات لە سەرجەم دیدارەكانی تایبەت بە گەشتوگوزار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییش.

حەمدانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەشداری لە پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتوگوزار لە هەولێر كرد.

وەزیری رۆشنبیریی عێراق گوتیشی كە وەزارەتەكەی هەوڵ دەدات ئاراستەی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزاریی هەرێمی كوردستان و عێراق یەك بخات، هەروەها پرۆژە یاسایەكی هاوشێوەش بۆ شوێنەوارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابڕێژن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending