English | عربي

حه‌داد به‌شداری گردبوونه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا دەكات


حه‌داد به‌شداری گردبوونه‌وه‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا دەكات

2019/04/17 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئه‌و جوتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ داواكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان، ئه‌مڕۆ چوار‌شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لێ كردن.

جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق وێڕای بەرز نرخاندنی گردبوونەوەکەیان، سوپاسی جوتیاره‌كانی كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و مه‌ده‌نیانه‌ گردبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌ بۆ داواكردنی مافی ره‌وای خۆیان كه‌ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌.

د.به‌شیر حه‌داد دواتر به‌ یاوه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌شداری گردبوونه‌وه‌كەی جوتیاره‌كانی كرد و له‌گه‌ڵیان وه‌ستا و ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵ ده‌نگیان كه‌ داواكارییه‌كانیان ره‌وایه‌ و چه‌ندن ساڵه‌ چاوه‌ڕوانن.

له‌ وته‌یه‌كیشدا د.

به‌شیر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زووترین كاتدا شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان حه‌رج بكه‌ن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending