English | عربي

تایبەت بەدەستێوەردانی ئەمریکا لەشەڕی یەمەن، ترەمپ ڤیتۆی بریارێکی کۆنگرێسی کرد


تایبەت بەدەستێوەردانی ئەمریکا لەشەڕی یەمەن، ترەمپ ڤیتۆی بریارێکی کۆنگرێسی کرد

2019/04/17 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-پاش ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی  وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەن دەرکرد، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڤیتۆی بریارەکەی کرد و رەتیکردەوە.بەپێی هەواڵێکی ئەل جەزیرە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڤیتۆ بڕیارێکی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کرد کە بڕیاری راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی  وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەندا دابو.کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی  وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەن دەرکردبۆ یەکەمین جار کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیارێکی بۆ راگرتنی شەڕی جەمسەرەکان و دەستێوەردانی  وڵاتەکەی لەشەڕی یەمەن دەرکردبو، ئەوەش لەمێژوی ئەمریکادا یەکەمین جارە کۆنگرێس بریارێک بۆ راگرتنی دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتێکی دیکە دەربکات.لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند " بڕیارەکەی کۆنگرێس بڕیارێکی ناپێویست و مەترسیدارە و هەوڵێکە بەئاراستەی لاوازکردنی دەسەڵاتە دەستورییەکانی ئەمریکا و لەمڕۆ و لەئایندەشدا ژیانی هاوڵاتیانی ئەمریکا دەخاتە مەترسییەوە." سەرەتای ئەم مانگە بە247 دەنگی ئەرێ بەرامبەر 175 دەنگی نەخێر کۆنگرێس بڕیاری پەسەندکردنی بریارەکەی کرد و دەستێوەردانی ئەمریکای لەجەنگی دەسەڵاتەکانی ناوچەکە کە ئێران و سعودیە پشتیوانی دەکەن راگرت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending