English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



لەهندستان بەهۆی کەشوهەواوە لانیکەم 32 کەس گیانیانلەدەستدا

2019/04/17 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ماوەی چەند رۆژێکە باران و هەورەبروسکەی بەهێز ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هندستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 32 کەس گیانیانلەدەستداوە.بەپێی هەواڵێکی ئەل جەزیرە، ماوەی چەند رۆژێکە باران و هەورەبروسکەی بەهێز ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای هندستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم 32 کەس گیانیانلەدەستداوە.سەرەتا حکومەتی ناوەندی ویلایەتی مادیا برادیش مردنی 16 هاوڵاتی بەهۆی باران و هەورەبروسکەی بەهێزەوە راگەیاند. دواتیریش ولایەتی گوجارات مردنی 10 کەس و راجاسانیش مردنی 6 کەسی بەهۆی باران و لافاوەوە راگەیاند.لای خۆشییەوە نارێندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان رایگەیاند بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەمو هاوکارییەکی کەرتی پۆلیس و تەندروستی و فریاگوزاری سەرەتایی دەکەن تا هاوڵاتیان بەکەمترین زیان لێیدەرچن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending