English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



کاندیدێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەسەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ هەڵبژێردرا

2019/04/17 | 19:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

ئەمرۆ چوارشەممە ئەکرەم ئیمامئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستانبول دەستنیشانکرا، ئەوەش دوای ١٧ رۆژ لە رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن پارتەکەی ئەردۆغان.بەپێی دواترین ئەنجامەکانی دوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکان، ئیمامئۆغلو بە جیاوازی ١٣ هەزار و ٧٢٩ دەنگ لە پێش بیناڵی ییلدرم-ی رکابەریەتی کە کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان بو بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ.ئەکرەم ئیمامئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی پارتی جەهەپە و پارتی ئیی بوو بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبول کە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دەنگدەری تیادا تۆمارکراوە،  نزیکەی چارەکە سەدەیەکە ئەو پۆستە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە)وە بەرێوەدەبرێت.دەستنیشانکردنی ئیمامئۆغلو وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستانبول دوای ١٧ رۆژ لە رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دێت لەلایەن ئەردۆغان، دوێنێ سێشەممە داوای دووبارەکردنەوەی پرۆسەی دەنگدانی کرد ئەوەش بە بیانوی هەبوونی ساختەکاری لە بنکەکانی دەنگداندا.لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە و دوای باڵادەستبوونی پارتەکەی ئەردۆغان، پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبول، کە گەورەترین شاری تورکیایە لەلایەن کاندیدەکانی ئەو پارتەوە بەڕێوەدەبرا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending