2017/09/17 | 14:00

محەمەدی حاجی مەحمود: %95ـی خەڵکی کوردستان دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن

(هەواڵ كوردستان)- ”چیتر گفتوگۆ لەبارەی مافەکان لەگەڵ عێراق، ناکەین“

 

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئیرادەی گەلی کوردستان لە گوشارە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان بەهێزترە.

 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە هەموو ئەو ناوچانەی هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لێیە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

 

محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی دەنگدانی هاووڵاتییانی سلێمانی بە سەربەخۆیی کوردستان، کە ”83 ساڵ پێش ئێستا دژی لکاندنی کوردستان بوون بە عێراق“، رایگەیاندووە، ”بێگومان“ زۆرترین دەنگی بەڵی لە سلێمانی دەبێت و بە گشتیش %95ـی خەڵکی کوردستان دەنگ بە سەربەخۆیی دەدەن.

 

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، کە بە کاکە حەمەش دەناسرێ، ئاماژەی بەوەش کرد، کە ریفراندۆم بۆ ئەوەیە تا جارێکی دیکە گەلی کوردستان نەکەوێتەوە ژێر دەستەیی و کیمیاباران و ئەنفالکردن، ”ناکرێ بەدیار قەدەری عێراقەوە دابنیشین".

 

هەروەک کاکە حەمە رایگەیاند، ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو گوشارەکان بەهێزترە، کە بۆ دواخستن و ئەنجامنەدانی ریفراندۆم دەخرێنە سەر سەرکردایەتیی سیاسیی و گەلی کوردستانەوە، ”لە ئاهەنگەکانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ جۆش و خرۆشی خەڵکیمان بینی“.

 

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی ئەوەشی کرد، کە بەرپرسانی باڵای عێراق دڵنیابوونە لەوەی ”چ تاوانێکیان بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام داوە“ و بەردەوام داوا دەکەن ریفراندۆم ئەنجام نەدرێ و مافەکانی گەلی کوردستان دەگێڕنەوە، ”بەڵام تازە کار لە کار ترازاوە و لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق ناکەین“.

 

هەروەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ سەرۆک ترامپ: ڕوسیا یارمەتی کۆریای باکوور دەدات لە خۆدزینەوە لە سزاکان
⋙ "په‌رله‌مانى عێراقى به‌رهه‌ڤ نينه‌ كاره‌ساتا شنگال ب جینۆساید ل قه‌له‌م بده‌ت"
⋙ نەیجیریا: لەتەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ١٢ کەس کوژراون
⋙ پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
⋙ ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا دانوستاندنێن هه‌ولێر و به‌غدا دكه‌ت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆوە... لە چیلی هێرش كرایە سەر پاپای ڤاتیكان
⋙ بەوێنە.. کچە نمایشکارەکەی ئێران وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەلجیکا داوای "نوێنەرایەتی کورد" لە دانوستاندنەکانی سووریا دەکات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش