2017/09/17 | 15:00

حدکا کەمپینێکی پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان راگەیاند

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - هەولێرحیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) کەمپینێکی پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان لەژێر ناوی "بەرەو دەوڵەتی کوردستان" راگەیاند.بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حدکا، ئەم کەمپەینە بە دروشمی "گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، بوژانەوەی کۆماری کوردستانە"، واژۆ بۆ پشتیوانی لە "سەربەخۆیی کوردستان" کۆدەکاتەوە.حدکا رۆژی شەممە 16-9-2017 داوای لە ئەندامان و لایەنگرانی خۆی کردبوو بە هەر جۆرێک بۆیان دەکرێ پشتیوانی خۆیان بۆ گشتپرسیی باشووری کوردستان دەرببڕن.ئەم حیزبە داوای لە ئەندامان و لایەنگرانی خۆی لە دەرەوەی وڵات و باشووری کوردستان کردووە، لە ئاهەنگ و هاندانەکان بۆ پشتیوانی لە گشتپرسی و سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەشداری بەرچاویان هەبێت.حدکا هەروەها داوای کردووە لە رۆژی بەڕێوەچوونی گشتپرسیشدا ئاڵای کوردستان بەرزبکەنەوە و جلوبەرگی کوردی لەبەربکەن و لە شوێنە گشتییەکاندا ئامادەبن.حدک، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش پێشتر پشتگیریی خۆیان بۆ گشتپرسیی باشووری کوردستان دەربڕیبوو.پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ سەرۆک ترامپ: ڕوسیا یارمەتی کۆریای باکوور دەدات لە خۆدزینەوە لە سزاکان
⋙ "په‌رله‌مانى عێراقى به‌رهه‌ڤ نينه‌ كاره‌ساتا شنگال ب جینۆساید ل قه‌له‌م بده‌ت"
⋙ نەیجیریا: لەتەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ١٢ کەس کوژراون
⋙ پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
⋙ ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا دانوستاندنێن هه‌ولێر و به‌غدا دكه‌ت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆوە... لە چیلی هێرش كرایە سەر پاپای ڤاتیكان
⋙ بەوێنە.. کچە نمایشکارەکەی ئێران وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەلجیکا داوای "نوێنەرایەتی کورد" لە دانوستاندنەکانی سووریا دەکات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش