2017/09/17 | 15:00

ھەڵەبجە.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر حەب و دەرماندا گیرا

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/9/2017) ، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر حەبی ترامادۆڵی ڕاگەیاند.

 

لە ڕاگەیاندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) ، نێدراوە ، تێدا ھاتووە: "لە بەرواری 13/9/2017، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور، ھێزەکانمان بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە خانەباخێکدا لە ناوچەی نەورۆڵی، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، دەستبگرن بەسەر 117 کارتۆن حەب و دەرمان".

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش روون کراوەتەوە: "سێ کارتۆن لەو حەبانە لە جۆری ترامادۆڵن و حەبەکانی تر دەرمانی پزیشکین و بەشێوەی نایاسایی کاری گواستنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە و بەنیاز بوون لە ‌ڕێگەی سنوورەکانەوە بیبەنە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان".

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "بۆ ئەو مەبەستە تۆمەتبارێک بەناوی (ە .

ع .

ع) فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکەش کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بەردەوامە".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە رۆما خۆپیشاندەران داوای بەهاناوەچوونی کۆچبەرانی نێو دەریا دەکەن
⋙ سلێمانی؛ دایکێک منداڵە خاوەن بڕوانامەکانی لە ماڵەوە دامەزراندووە
⋙ کۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات
⋙ قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال بەم بڕە پارەیە خەمڵێندرا
⋙ سلێمانی؛ بە چەند پڕۆژەیەکی رێگەوبان قەرەباڵخی شەقامەکان کەمدەکرێتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس
⋙ ب ڤیدیۆ: قەلاندنا هێکێ ل بەر گەرما هەتاڤێ
⋙ هەڵوێستی نوێنەری سیستانی لەبارەی خۆپیشاندانەوە

Trending