2017/09/17 | 16:00

ناكۆكی دەكەوێتە ناو فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا

(هەواڵ كوردستان)-

ناكۆكی دەكەوێتە ناو فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا

دیاریكردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغدا دەكاتە دوو بەشەوەو پەرلەمانتارێكیش ئاشكرایدەكات، گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لەهەوڵی دانانی كوردێكی بێلایەنن بۆ ئەنجومەنەكە.

زانا ڕۆستایی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ڕۆژی 16ی ئەیلول، كورد بایكۆتی دانیشتنەكەی كرد، كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بەپەسەندكردنی ئەندامانی نوێی كۆمسیاران بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخرا.

وتیشی:" بڕیاربوو ئەو 36 كەسەی بۆ ئەنجومەنی كۆمسیاران كاندیدكراون، پەسەند بكرێن بەو جۆرەی كە نۆ كەسی یەكەمی لیستەكە، بەیەك پاكێج سەرجەمیان پێكەوە بخرێنە دەنگدانەوە، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەو شێوازی دەنگدانەدا نین و دەمانەوێت كاندیدەكان بەجیا دەنگیان پێبدرێت".

سەبارەت بەكاندیدی كورد لەلیستی یەكەمی كاندیدكراوەكان، زانا ڕۆستایی، كە ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی و هاوكات ئەندامی لیژنەی شارەزایانە بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆمسیاران، ئاشكرایكرد: ئەو نۆ كەسەی یەكەم كاندیدی یەكێتی و پارتیشی تێدایە، بەڵام فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، پشتگیری لە حاكم شێخ لەتیف دەكەن، كە وەك كەسێكی بێلایەن خۆی كاندیدكردووە.

SNN:

ڕەنج تاڵیب

 37 خولەک پێشتر - Sep 17 2017 3:22PM

 3136

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/Zarafa%20000020



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە
◄ عەبادی وتارێک لەسەر ریفراندۆم پێشکەش دەکات
◄ عەبادی: هەرێم نەوت دەفرۆشێت‌و داهاتەكەی دەشارێتەوە
◄ سەلاحەدین بەهائەدین: بە شانازییەوە سەربەخۆیی لەلای ئێمە ستراتیژە
◄ چالاکێکی یارسانی لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ب وێنە:دروینا برنجی ل بەرواری بالا
◄ بەوێنە.. لە تەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی وێستگە و سندوقی دەنگدان دانراوە
◄ ڤیدیۆ.. کۆمەڵێ بیرۆکەی نایاب بۆ وایەری شاحینەی مۆبایلەکەت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش