2017/09/17 | 16:00

کاریگەرییە ئەرێنییەکانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستی

(هەواڵ كوردستان)- رووداو- پزیشكی تۆهەڵبژاردنی هاوسەر لە چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنییەوە کار لە تەندروستی دەکات، ئەمەش لەرێگەی شێوازی خۆراک، جۆری وەرزش، یان شێوازی ژیان دەبێت.

پەیوەندییەکی باشی خۆشەویستی جگە لەوەی دڵخۆشکەرە، هاوکات تەندروستترت دەکات، خەوێكی باشتر و خۆراکێکی گونجاوترت پێدەبەخشێت و وادەکات لە جگەرەکێشان دووربکەویەوە.

ئەمە لە کاتێكدایە دوورکەوتنەوە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەهۆی خەمۆکی و مەترسی مردنی پێشوەختە زیاددەکات. کاریگەرییە ئەرێنییەکانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستی:1- ئازار لابەرەتوێژەرانی زانکۆی کۆلۆرادۆ، بولدەر و زانکۆی هەیفا لە ئیسرائیل بۆیان دەرکەوتووە کاتێك دوو کەسی خۆشەویست یان پیاوێك دەست لە هاوژینە خۆشەویستەکەی دەدات، لێدانی دڵ و هەناسەیان هاویەک دەبن و ئازاری خانمەکە کەمدەکاتەوە.

هاوکات دەرکەوتووە ئەوانەی کە پێکەوە دەژین، هەوڵدەدەن وەک یەک رەفتار بکەن. پاڤێڵ گۆڵستین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت چەندە پەیوەندی هاوژینی نێوان دوو کەسەکە زیاتر بێت، هێندەش کاریگەری ئازارشکێنی دووکەسەکە زیاتر دەبێت. 2- یارمەتی بەدەستهێنانی ئامانجە تەندروستەکان دەداتپەیمانگای نەتەوەییە لەبارەی بەساڵاچوون، سەنتەری توێژینەی بەریتانی بۆ شێرپەنجە، دەستەی پزیشكانی دڵی بەریتانی و کۆلێژی زانکۆیی لەندەن لە بەریتانیا دەڵێت ئەگەر ویستت گۆڕانکارییەک لە خراپەوە بۆ باش دروستبکەیت، ئەوا با هاوژینەکەشت ئەنجامی بدات، چونکە دوو کەس سەرکەوتووترن لەوەی یەک کەس. توێژەرەکان بۆیان دەرکەوتووە 50%ی خانمان سەرکەوتووبوون لە وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەوکاتەی هاوژینەکەیان لەگەڵیان بەشداربووە.

لە کاتێکدا تەنیا 17%ی ئەوانە سەرکەوتووبوون کە بەتەنیا هەوڵیانداوە. 3- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەداتزانکۆی جۆنهۆپکینز لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیدا رایگەریاندووە هەوڵدان بۆ دابەزاندنی کێش لەگەڵ هاوسەرەکەتدا سەرکەوتووترە.

د.

لاورا کۆب، هاونووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆن هۆپکینز دەڵێت زۆربەی ئەوانەی کە وەرزشی رێک ئەنجامنادەن، کاتێك هاوژینەکەیان وەرزش دەکات لەگەلی بەشداردەبن و هەوڵی تەندروست بوونیان دەدەن. 4- جەستە و دەروون دەپارێزێتپزیشكانی زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا دەڵێن لەکاتی لەکاتی توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە پەیوەندییە درێژخایەنەکان لەگەڵ هاوژینەکەت بۆ دەرووندروستی و تەندروستی جەستەیی گرنگە.

بەجۆرێك دەڵێن ئەوانەی هاوسەرگیریان کردووە زۆرتر دەژین و دەروونییان ئاسوودەترە. 5- مەترسی نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوەپزیشكانی زانکۆی ویلایەتی میشیگان دەڵێن ئەوانەی هاوسەرگییریەکی دڵخۆشکەریان هەیە، هێواشتر تووسی شەکرە دەبن و لەکاتی تووسبوون ئاسانتر چارەسەر دەکرێن.

هاوکات کەمتر تووسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبن و زۆرتر دەجوڵێن. 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە
◄ عەبادی وتارێک لەسەر ریفراندۆم پێشکەش دەکات
◄ عەبادی: هەرێم نەوت دەفرۆشێت‌و داهاتەكەی دەشارێتەوە
◄ سەلاحەدین بەهائەدین: بە شانازییەوە سەربەخۆیی لەلای ئێمە ستراتیژە
◄ چالاکێکی یارسانی لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ب وێنە:دروینا برنجی ل بەرواری بالا
◄ بەوێنە.. لە تەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی وێستگە و سندوقی دەنگدان دانراوە
◄ ڤیدیۆ.. کۆمەڵێ بیرۆکەی نایاب بۆ وایەری شاحینەی مۆبایلەکەت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش