2017/09/17 | 16:00

وەزارەتی پەروەردە و یەکێتیی ئەورووپا و یونسکۆ پڕۆژەیەکیان ڕاگەیاند

(هەواڵ كوردستان)-  

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوی یونسکۆ، پڕۆژەی (گەیشتن بە کواڵیتی گشتگیر بۆ فێرکردنی سەرەتایی و ناوەندی بۆ ئاوارە و ڕاگوێزراوان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە عێراق) راگەیاند.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٧/٩/١٧، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی یونسکۆ لە شاری ھەولێر، پڕۆژەی (گەیشتن بە کواڵیتی گشتگیر بۆ فێرکردنی سەرەتایی و ناوەندی بۆ ئاوارە و ڕاگوێزراوان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە عێراق)، پڕۆژەیەکە بودجەکەی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا، بە بڕی ١٢.٦ ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئاوارە و ڕاگوێزراوانی سلێمانی، سەلاحەدین، مووسڵ، ھەولێر، دھۆک و ئەنبار، تەرخان کراوە.

 

د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەوبارەوە رای گەیاند: "ئێمە بەم ھاوکاری و پڕۆژانە دەزانین و ھیوادارین بەشێکی باشی ئەو بودجەیەی کە بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کراوە، چونکە بەداخەوە ھەرێمی کوردستان، بە پێی سەنگی خۆی، ئەو ژمارە زۆرە ئاوارە و پەنابەرانەی ڕوویان تێ کردووە کاری بۆ نەکراوە، بۆ نمونە ئەگەر خۆمان وەک ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لوبنان بەراورد بکەین کە لە چاو وڵاتی ئێمە ڕێژەی پەنابەرەکانی کەمترن، دەبینین ڕووی دەرەوە زیاتر لە لوبنان بووە، بۆیە دەبێت ڕێکخراوەکان لە ڕاپۆرتەکانیان بۆ وڵاتەکانیان، وردتر لە ھەرێمی کوردستان بڕوانن و بە ئەرێنییەوە باسی بکەن".

 

ئاشکراشی کرد: "ئێستا وڵاتەکان ڕاستەوخۆ باسی پشتگیری ڕیفراندۆمی کوردستان ناکەن و ئێمە دەزانین کە ئەمە پەیوەندی بە ڕێزگرتنی سیادی وڵاتەوە ھەیە، دەنا دڵنیاین کە دواتر ددانپیانانەکە دەکەن و لە کۆنفڕانسی (پێکەوەژیان و ئاشتی) کە لە ئەڵمانیا بەڕێوە چوو و ئێمە دیدار و گفتوگۆمان کرد، ئەوان لە پرسی ئێمە وەک کورد تێگەیشتوون، بۆیە دەبێت ڕێکخراوەکان کە لێرە لەگەڵ ئێمە کار دەکەن، بە چاوێکی ئەرێنیانەوە ڕێپۆرتەکانیان بەرز بکەنەوە و ھاوکاری زیاتری ھەرێمی کوردستان بکەن کە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەری لەخۆ گرت".

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە
◄ عەبادی وتارێک لەسەر ریفراندۆم پێشکەش دەکات
◄ عەبادی: هەرێم نەوت دەفرۆشێت‌و داهاتەكەی دەشارێتەوە
◄ سەلاحەدین بەهائەدین: بە شانازییەوە سەربەخۆیی لەلای ئێمە ستراتیژە
◄ چالاکێکی یارسانی لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ب وێنە:دروینا برنجی ل بەرواری بالا
◄ بەوێنە.. لە تەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی وێستگە و سندوقی دەنگدان دانراوە
◄ ڤیدیۆ.. کۆمەڵێ بیرۆکەی نایاب بۆ وایەری شاحینەی مۆبایلەکەت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش