2017/09/17 | 17:00

رۆشنبیرانی عەرەب بۆچوونی خۆیان لەبارەی گشتپرسی دەخەنەڕوو

(هەواڵ كوردستان)-  رووداو - هەولێرلەدووری ھەزاران کیلۆمەترەوە گرووپی بیرمەند و نووسەرانی سێ وڵاتی عەرەبی: ئوردن، فەلەستین و میسر ھاتوونەتە سلێمانی، گفتوگۆ لەبارەی گشتپرسی، ئەوانیشی سەرقاڵ کردووە، بەڵام سەرباری تێبینییەکانین، پێیان وایە گەیشتنی کورد بە دەوڵەت، مافێکی یاسایی و ئاساییە.رەجائی فەھد، ئەندامی ئەنجوومەنی میسر بۆ کاروباری دەرەوە دەڵێ "کورد بەمێژووی شۆڕشگێڕانەی خۆی و، بە دیموکراسییەکەی توانیوێتی ھاوسەنگی لەنێوان گەلەکەی و پێکھاتەکانی دیکەدا رابگرێت، ھەر بەم شێوازەش دەتوانێت مافەکانی دیکە تاوەکو سەربەخۆبوون بەدەست بھێنێت، بەڵام بە دیالۆگ و دانووسان نەوەک ململانێی ناپێویست".رەنگە کەم دەوڵەت ھێندەی فەلەستینییەکان، ھەست بە ئازار و نەھامەتی گەلی کورد بکەن، بەو پێیەی دوو گەلن ھەمیشە خۆیان بە مافخوراو زانیوە، لەنێو ھۆڵەکەی سلێمانیشدا، نوێنەری فەلەستین جەربەزانەتر ھاواری بۆ داواکانی گەلی کورد دەکرد.نەجات ئەبوبەکر، ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین دەڵێ "گەلی کورد، نەتەوەیەکە هەم خۆیان، ھەم خاکەکەیان بەسەر چوار دەوڵەتی دراوسێدا دابەشکراوە، ئەوەش زوڵمێکی مێژووییە، بۆیە من داوا لە سیاسییەکان دەکەم، ئەم زوڵمە لەسەر بووەستێنن و مافەکانیان فەراھەم بکەن".بەشێک لە وڵاتانی عەرەب، ئەوانەی خاوەنی سەروەری و ئاڵای خۆیانن، یان ژمارەی دانیشتووانیان ھێندەی کورد نییە، ھەر زۆر لە باشووری کوردستان فراوانتر نین، لای ئوردنییەکانیش ئەو دانپێدانانە بەڕوونی ھەسی پێدەکرێت.حەمادە فەراعنە، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئوردن دەڵێ "سەرکردایەتی کورد، توانایەکی باشی لە بڕیاردان و حکومڕانیدا ھەیە، دڵنیام دەتوانێت بۆ پرسی گشتپرسیش بەو جۆرە حەکیمانە بڕیار بدات، بەڵام بەدەستھێنانی ئەم مافە لەبەرئەوەی رای جیاوازی لەسەرە، پێویستی بەوەیە بڕیاری ھەڵەی لەسەر نەدرێت".دیدارەکەی سلێمانی بەتەنیا دەنگی بەڵێ نەبوو، ھەشبوو پێیوابوو کاتەکە گونجاو نییە، یان پێویستی بە تێگەیاندنی عێراقییەکانە، بەڵام ھەر لە ھۆڵەکەشدا وەڵامیان درایەوە، پێیانگوترا سوپاس بۆ ھاوسۆزیتان، بەڵام بڕیارەکە دراوە و، ئەوەی دەمانویست سەرنجتان بوو نەک ئامۆژگاری.

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!
⋙ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له‌ ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌ڕفێنن
⋙ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانین لەئازادكردنی تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكەی مۆمبای
⋙ مەرگی هاوڕێ كاوە كۆستێكی ناوەختی هونەری كوردی و شانۆی كوردستان بوو
⋙ تۆتێنهام له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گرانتره‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم
⋙ ڤیدیۆ؛ گەنەرز دۆڕا، بەڵام بەیەکەم سەرکەوت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش