2017/09/17 | 18:00

سوپای سووریا رێگه‌ی سه‌ره‌كی لۆجیستی داعش دەگرێت

(هەواڵ كوردستان)- سوپای سووریا ئه‌و رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعشی له‌ دێره‌زوور گرت، كه‌ رێگه‌یه‌كی سەرەكی و گرنگی لۆجیستی داعش بووه‌.

ماڵپەڕی (سپۆتنیك)ی رووسی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سوپای سووریا به‌ هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رووسیا، رێگه‌ی سه‌ره‌كی لۆجیستی داعشی ئازاد كرده‌وه‌ و داعشیش ده‌یانه‌وێت دێره‌زوور به‌ بێ شه‌ڕ چۆڵ بكه‌ن و بكشێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سوپایه‌ توانیویه‌تی گه‌ڕه‌كی جه‌فره‌ له‌ دێره‌زوور ئازاد بكات و له‌ ده‌ستی داعشی ده‌ربهێنێ، چه‌كدارانی داعشیش له‌ناو سه‌نته‌ری دێره‌زوور راده‌كه‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكەوە سوپای سووریا توانیویه‌تی بگاته‌ سه‌ر رووباری فورات و ئه‌و رێگه‌یه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ داعش پاك كردووه‌ته‌وه‌.

ئەوەشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هاوكاری سوپای سووریا ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی دێره‌زوور.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ سەرۆک ترامپ: ڕوسیا یارمەتی کۆریای باکوور دەدات لە خۆدزینەوە لە سزاکان
⋙ "په‌رله‌مانى عێراقى به‌رهه‌ڤ نينه‌ كاره‌ساتا شنگال ب جینۆساید ل قه‌له‌م بده‌ت"
⋙ نەیجیریا: لەتەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ١٢ کەس کوژراون
⋙ پۆلیسی سلێمانی: هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٨ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە
⋙ ئه‌مريكا پشته‌ڤانيا دانوستاندنێن هه‌ولێر و به‌غدا دكه‌ت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆوە... لە چیلی هێرش كرایە سەر پاپای ڤاتیكان
⋙ بەوێنە.. کچە نمایشکارەکەی ئێران وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ بەلجیکا داوای "نوێنەرایەتی کورد" لە دانوستاندنەکانی سووریا دەکات

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش