2017/09/17 | 19:00

هێرۆ ئیبراهیم بە نهێنی سەردانی بارزانی دەکات

(هەواڵ كوردستان)-

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ بەنهێنی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کرد.بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە هاوەڵی هێرۆ ئیبراهیم سەردانەکەی ئەنجام داوە.سپی زانیوویەتی سەردانەکەی هێرۆ ئیبراهیم بۆ لای بارزانی بەمەبەستی پرسی ریفراندۆم بووە، لەو دیدارەی نێوان هەردوولادا وەک سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوا لە بارزانی دەکات ریفراندۆم دوا بخات.هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێیوایە کە " ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم کاتەدا مەترسی گەورەی زۆری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لەبارزانی دەکات دوای بخات".ماوەیەکی زۆرە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی بارزانی نەکردووە.

ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:50:17/09/2017




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!
⋙ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له‌ ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌ڕفێنن
⋙ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانین لەئازادكردنی تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكەی مۆمبای
⋙ مەرگی هاوڕێ كاوە كۆستێكی ناوەختی هونەری كوردی و شانۆی كوردستان بوو
⋙ تۆتێنهام له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گرانتره‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم
⋙ ڤیدیۆ؛ گەنەرز دۆڕا، بەڵام بەیەکەم سەرکەوت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش