2017/09/17 | 20:00

سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

(هەواڵ كوردستان)- له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریی فراوانیان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ له‌ سنووره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوون مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌كات.

 

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه‌:-

 

بۆ جەماوەری خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری دهۆک، زاخۆ، ئامێدی، شێخان، سێمێل، ئاکرێ و بەردەڕەش، شنگال، زوممار و دەشتی نەینەوا.

پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ ئەو بەشدارییە فراوان و پڕ جۆش و خرۆشەتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

فراوانیی بەشداربوونی ئێوەی خۆشەویست، لە ناوەندە میدیاییەکانی دنیادا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و پێتان سەربەرزین.

ئێوە بەو حەماسەت و ئامادییە فراوانەتان، پەیامێکی ڕوونتان بە هەموو جیهان گەیاند کە ئەویش ئازادیخوازی و پشتیوانیتانە لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی.

کاتێک ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەم لە نزیکەوە دەدیت، باری سەرشانمان قورستر بوو کە دەبێ ئەو هەستی ئازادیخوازییەتان بگاتە جیهانی ئازاد، لە ڕۆژی ٢٥ـی٩ دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.

لێرەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.

هەر شاد و سەرفرزا بن

مەسعود بارزانی

١٧ـی٩ـی٢٠١٧




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ بەشێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر تورکیا
⋙ "ڤه‌كێشانا پارتێن سیاسى ژ حكوومه‌تێ ره‌ڤینه‌ ژ به‌رپرسایه‌تیێ"
⋙ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری روسیاو سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا
⋙ ئەمریکا بە فەرمی داوا دەکات تورکیا هێرش نەکات سەر عەفرین
⋙ کورد و سوننە دەتوانن کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخەن؟
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. گوڵە سەرنجڕاکێشەکان ببینە
⋙ بەوێنە.. ساردترین شوێنی جیهان
⋙ بەڤیدیۆ: گیراوەیەک چەوری کەڵەکەبوو دەسوتێنێت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش