2017/09/17 | 21:00

لیژنەی باڵای ریفراندۆم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

(هەواڵ كوردستان)-

لیژنەی باڵای ریفراندۆم کە بڕیاردەرە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ ی ئەیلولدا، جارێکی تر سووربوونی خۆی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاند، وەک هەنگاوی دووەم بەردەوام دەبێت لە دیالۆک.

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ ١٧ ی ئەیلول بەئامادەبوونی بارزانی لە سەلاحەدین سازکرا" کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێندران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە گەلی کوردستان دراون.

لەو سۆنگەیەوە کە ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا:  لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە کە جێی ڕەزامەندی و بڕوای گەلەکەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام بێت".

هەروەها لیژنەکە بڕیاری داوە " لە هەمان کاتیشدا، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، بە ڕووحیەتێکی بونیادنەرانەی بەرپرسانەوە درێژە بە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت".

ئەو لیژنەیە کە بەپێی بەشداری نوێنەرانی گۆڕان و کۆمەڵە بڕێوەدەچێت، لە رۆژی ٧ ی حوزەیران بڕیاری دا ٢٥ ئەیلول ریفراندۆم ئەنجامبدرێت.

ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:25:17/09/2017




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ مەترسیدارترین بکوژەکەی جیهان بناسە!
⋙ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له‌ ناحیه‌ی جه‌باره‌ ده‌ڕفێنن
⋙ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا: نیگەرانین لەئازادكردنی تۆمەتباری سەرەكی تەقینەوەكەی مۆمبای
⋙ مەرگی هاوڕێ كاوە كۆستێكی ناوەختی هونەری كوردی و شانۆی كوردستان بوو
⋙ تۆتێنهام له‌ بارسێلۆنا و ریال مه‌درید گرانتره‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێترین وێنەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەکاتی شەترەنج کردندا بڵاوبوەوە
⋙ بەوێنە...بەفر بارینی ئەمڕۆ لە هەرێم
⋙ ڤیدیۆ؛ گەنەرز دۆڕا، بەڵام بەیەکەم سەرکەوت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش