2017/09/17 | 21:00

90 ده‌زگای راگه‌یاندن و 60 رێكخراو داوای چاودێری و رووماڵی ریفراندۆمی سەربەخۆییان كردووە

(هەواڵ كوردستان)- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایده‌گه‌یه‌نێ کە 40 ده‌زگای راگه‌یاندنی بیانی و 20 رێكخراو بۆ رووماڵكردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان خۆیان تۆمار كردووه‌.

شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی بیانی و ناوخۆ ئاشكرا ده‌كات كه‌ خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی گشتپرسی له‌ هه‌رێم تۆمار كردووه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌كه‌ رووماڵ بكه‌ن.

شۆڕش حه‌سه‌ن ئاماژەی بەوە داوە كە ژماره‌ی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و راگه‌یاندنه‌ بیانییه‌كان، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ چاودێریی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن و رووماڵی بكه‌ن، بەردەوام ژماره‌یان له‌ زیادبووندایه‌، تا ئێستەش زیاتر له‌ 40 راگه‌یاندنی بیانی داواكاری خۆیان بۆ رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كردووه‌.

له‌وانه‌ نزیكه‌ی 30 ده‌زگایان په‌سه‌ند كراون و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌م رۆژانه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێن.

گوتیشی "رۆژانه‌ داواكاریمان له‌ رێگه‌ی ئیمه‌یل و رێگه‌ی تره‌وه‌ بۆ دێت بۆ رووماڵكردنی ئه‌و پرسه‌ و ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌و پڕۆسه‌یه‌".

سه‌باره‌ت به‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش كە خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم تۆمار كردووه‌، شۆڕش حه‌سه‌ن بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی گوتی "زیاتر له‌ 20 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم، پێنج له‌و رێكخراوانه‌ تا ئێستە په‌سه‌ند كراون، رۆژانه‌ داواكارییمان بۆ دێت بۆ چاودێریكردن، هه‌روه‌ها دوا واده‌ی خۆتۆماركردنی رێكخراوه‌كان تا 20ی مانگ بوو، به‌ڵام ئێمه‌ بۆ 23ی ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌ی خۆتۆماركردنمان درێژ كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین رێكخراو و كه‌س چاودێریی پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن كه‌ پڕۆسه‌یه‌كی گرنگه‌، ده‌مانه‌وێت زۆرترین پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌ رووی شه‌فافییه‌ت و چاودێرییه‌وه‌ تێدا هه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و قه‌واره‌ سیاسییانه‌ی كه‌ خۆیان بۆ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم تۆمار كردووه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی گوتی "بۆ راپرسی 11 قه‌واره‌ی سیاسی كه‌ چاودێرییان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌بێت خۆیان تۆمار كردووه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كه‌ بڕیاره‌ له‌ یەکی تشرینی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، سێ قه‌واره‌ی سیاسی خۆیان تۆمار كردووه‌، ئەوانیش قەوارەی کۆمەڵی ئیسلامی و قەوارەکەی دکتۆر بەرهەم ساڵح و قەوارەیەکی ئەرمەنی، زۆرێك لە قه‌واره‌ش هاتوون، به‌ڵام فۆرمیان بۆ نه‌هێناوینه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوانین ئه‌مڕۆ و به‌یانی ئه‌وانی دیكه‌ش بێن، بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش تا ئێستە كەس خۆی كاندید نه‌كردووه‌".

 




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە
◄ عەبادی وتارێک لەسەر ریفراندۆم پێشکەش دەکات
◄ عەبادی: هەرێم نەوت دەفرۆشێت‌و داهاتەكەی دەشارێتەوە
◄ سەلاحەدین بەهائەدین: بە شانازییەوە سەربەخۆیی لەلای ئێمە ستراتیژە
◄ چالاکێکی یارسانی لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ب وێنە:دروینا برنجی ل بەرواری بالا
◄ بەوێنە.. لە تەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی وێستگە و سندوقی دەنگدان دانراوە
◄ ڤیدیۆ.. کۆمەڵێ بیرۆکەی نایاب بۆ وایەری شاحینەی مۆبایلەکەت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش