2017/09/17 | 22:00

فوئاد مەعسووم و عەممار حەکیم گشتپرسی تاوتوێ دەکەن

(هەواڵ كوردستان)- رووداو - بەغدا سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە و گشتپرسی و ئەو کۆسپانەی کە دێنە رێی پرۆسەی سیاسیی تاوتوێکران.ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 17-9-2017 لە بەغداد، د.

فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەکدا "بابەتە گرنگەکانی بارودۆخی ئێستا تاوتوێکران، بەتایبەتی پرسی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان و ئەو کۆسپانەی دێنە رێی پرۆسەی سیاسیی، هەروەها رێوشوێنەکانی لێکتێگەیشتن بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و چەسپاندنی پایەکانی ئۆقرەی و پێکەوە ژیانی نێوان هەموو پێکهاتەکانیش گفتوگۆی لەبارەوە کرا".د.

فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق، یەکخستنی هەوڵەکانی دووپاتکردەوە بۆ خۆشکردنی زەمینەی سیاسیی بە ئامانجی دەستپێکردنی دیالۆگ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا کە رێگەچارەی گونجاو و واقیعی دەستەبەر بکات بۆ کێشەکان بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە مەسەلە هەڵپەسێراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.لەبەرامبەردا عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە ئاماژەی بۆ پێویستی زاڵکردنی زمانی دیالۆگ بەسەر زمانی وروژاندنی گرژیی و ئەو لێدوانانانەی کە دەبنە مایەی زیاتر ئاڵۆزکردنی قەیرانەکان کرد، گوتیشی "هەموانیش کار بکەن بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی کێشەکان".سەرۆکی رەوتی حیکمە، گرنگی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆککۆماری عێراقی دوپاتکردەوە بۆ دیالۆگ و هاندانی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی ئێستا بە هێمنیی و بە ئاشتیی.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

◄ یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە
◄ عەبادی وتارێک لەسەر ریفراندۆم پێشکەش دەکات
◄ عەبادی: هەرێم نەوت دەفرۆشێت‌و داهاتەكەی دەشارێتەوە
◄ سەلاحەدین بەهائەدین: بە شانازییەوە سەربەخۆیی لەلای ئێمە ستراتیژە
◄ چالاکێکی یارسانی لە باکووری ئێران دەستبەسەر کرا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

◄ ب وێنە:دروینا برنجی ل بەرواری بالا
◄ بەوێنە.. لە تەواوی قوتابخانەکانی سلێمانی وێستگە و سندوقی دەنگدان دانراوە
◄ ڤیدیۆ.. کۆمەڵێ بیرۆکەی نایاب بۆ وایەری شاحینەی مۆبایلەکەت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش