2017/09/17 | 22:00

هه‌ولێر.. له‌ مه‌راسیمێكدا كۆتایی به‌ خولێكی په‌ره‌پێدانی منداڵان هێنرا

(هەواڵ كوردستان)-

له‌ شاری هه‌ولێر ڕێكخراوی(ADO) بۆ پەرەپێدانی زانستی، مەراسیمێکیان بە ناوی "پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان" سازكرد كه‌ له‌میانه‌دا كۆتایی هێنرا به‌ خولێكی په‌ره‌پێدانی منداڵان كه‌ وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا به‌شدار بوو.

 

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ(باسنیوز)نێردراوه‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی گوتارێكیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ کردنەوەی خول و ڕاهێنان بۆ منداڵان و پەرەپێدان بە توانا و بەهرەکانیان زۆر گرنگە و تەواوکەری پەروەردەیە.هه‌روه‌ها باسی له‌ ریفراندۆم و گرنگی پڕۆسەکە بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەی داهاتوو كردووه‌.

 

له‌میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا خەڵات بەسەر سەرکەوتوانی خوولەکان دابەش کراوه‌.

 

شایەنی باسە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، نزیکەی سێ هەزار منداڵ ناویان لە ڕێکخراوی (ADO) تۆمار کردووە و سوودیان لەو بوارانە وەرگرتووە کە لە قوتابخانە و پەیمانگەکاندا نییە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە رۆما خۆپیشاندەران داوای بەهاناوەچوونی کۆچبەرانی نێو دەریا دەکەن
⋙ سلێمانی؛ دایکێک منداڵە خاوەن بڕوانامەکانی لە ماڵەوە دامەزراندووە
⋙ کۆمسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات
⋙ قەرەبووی کەسوکاری ئەنفال بەم بڕە پارەیە خەمڵێندرا
⋙ سلێمانی؛ بە چەند پڕۆژەیەکی رێگەوبان قەرەباڵخی شەقامەکان کەمدەکرێتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس
⋙ ب ڤیدیۆ: قەلاندنا هێکێ ل بەر گەرما هەتاڤێ
⋙ هەڵوێستی نوێنەری سیستانی لەبارەی خۆپیشاندانەوە

Trending