مەسرور بارزانی و شاندێكی باڵای بەریتانیا جەخت لە هێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق دەكەنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/15  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوون. دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

جەخت لە هێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکان بە رێگای دایەلۆگ کرایەوە. هەروەها ئاماژە بەوە درا کە شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی  تیرۆر.