لەنێو فەرماندەیی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە کە دەکەوێتە سەر رێگای سلێمانی-تاسڵوجە، تەقینەوەیەک روویدا. سەرچاوەیەک لە راگەیاندنی فەرماندەیی یەکەی 70 رایگەیاند، تەقینەوەکە ”زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە”. ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، کە هێشتا نازانرێت هۆکاری تەقینەوە و ئاگرەکە چییە و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن.
The post تەقینەوەیەك لە بارەگای یەکەی 70ی سەر بە یەکێتی لە سلێمانی روویدا appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.