رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

دوایین نوێکردنەوە 2020-10-07 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕێکەوتی ٦-١٠-٢٠٢٠ کارمەندێکی ئاسایش لە بازگەی شێراوەی ڕێگەی هەولێر -کەرکوک بە پێچەوانەی رێنماییەکانی ئێمە، ڕەفتارێکی خراپی نواندوە کە پاڵی بە هاولاتیەک ناوە و بەریداوەتەوە! بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستبەجێ لێکۆلینەوەی لە ڕووداوەکە کرد و ڕێکاری ياسايی بەرامبەر گيراوەتە بەر و سزای خۆی وەردەگرێت. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ٧-١٠-٢٠٢٠

The post رونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.