هەڤاڵی بەڕێز تاڵیب ئەحمەد
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد عەباس مەمەند) باوكی بەڕێزتانمان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان