شاندی دانوستانی هه‌رێم له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا روونكردنه‌وه‌ ده‌داته‌ په‌رله‌مان

دوایین نوێکردنەوە 2020-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی ‌په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێ، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆده‌بیته‌وه‌ و تێیدا شاندی دانوستانی هه‌رێم له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا روونكردنه‌وه‌ ده‌داته‌ په‌رله‌مان.

خه‌دیجه‌ عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و‌ شاندی دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بانگهێشت كراوه‌ بۆ په‌رله‌مان و به‌شداری له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن".

خه‌دیجه‌ عومه‌ر گوتیشی: "شاندی دانوستانی حكوومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ده‌ن و، ورده‌كارییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ چۆن بووه‌ و كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت و، پشكی هه‌رێم چه‌ند ده‌بێت، هۆكار چییه‌ تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌كو په‌رله‌مان ئاگاداری هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان بین و حكوومه‌تیش ئاماده‌یی نیشانداوه"‌.

بڵند ئیبراهیم