لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی وەزارەتی دارایی نزیكەی 350 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-10-27 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی وئابوری حکومەتی هەرێم لە ماڵپەڕی فەرمیخۆیدا بڵاویکردەوە، “بەڕێوبەرایەتی گشتیخانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی وئابوری توانیان مانگانە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆندینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتیهەرێمی كوردستان.” ئاماژە بەوەشکراوە، “بەڕێوبەرایەتی گشتیخانەنشینی حكومەتی هەرێم هەستان بەهەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەیشارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان،توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگنزیكەی ٣٥٠ ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆخەزێنەی حكومەتی هەرێم.” ئەوەش هاتووە، لە ماددەی ١٦ و بڕگەیدووەمی یاسای چاكسازیدا باسلەوەدەكرێت، كە كار بە هیچ دەقێكییاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵحكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت لەگەڵهەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی وخاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمیكوردستان–عێراق ژمارە (٣٦)ی ساڵی٢٠٠٤ و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیبەسەریاندا.

The post لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی وەزارەتی دارایی نزیكەی 350 ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێنێتەوە appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.