ئه‌و كه‌سه‌ى باسى قۆپێكانى كرد، روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه

دوایین نوێکردنەوە 2021-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى ئه‌و قۆپێیانه‌ى كرد كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى خوێندن ئه‌نجامى دابوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاشنا لەسلێمانی بڵاویكردەوە، كە لەو بەرنامەیەدا بە شێوەیەكی گەمە ئامێز و بۆ گاڵتە و گەپ (كە ستایلی بەرنامەكە وا دەخوازێت) باسی قۆپیەكردن لە كاتی تاقیكردنەوە كرا، بەڵام بە شێوەكی فراوان، ڕەنگە پلان بۆ داڕێژراو و دوور لە ھەر بەھایەكی كۆمەڵایەتی و ڕەچاوكردنی كەسایەتی ئێمە لە سۆشیاڵ میدیا دەستكراوە بە ناوزڕاندن و لەكەداركردنی كەسایەتیمان .

دەشڵێت: بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەو جۆرە كارەدا نیم و ھەرگیز بەھانەی بۆ ناھێنمەوە بە تایبەت، كە لە ئێستادا من خۆم یەكێكم لەو ڕاھێنەرانەی كە سەدان و ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەكەمم پێگەیاندووە و پەروەردەیەكی دروستمان پێبەخشیون بە شاھیدی دایك و باوكیان.

راشیگه‌یاندووه‌، لە كۆتاییدا جگە لەوەی دووپاتی ئەوە دەكەینەوە كە ئێمە ھەرگیز بانگەشە بۆ ھیچ جۆرە كارێكی ساختە و نا دروست ناكەین، چ جای لە بواری پەروەردە و فێركردن كە خۆمان لە كایەكەداین ھەم وەك قوتابی، ھەم وەك پەروەردەكار، دڵنیایی دەدەین كە بەردەوام دەبین لەسەر كاری خۆمان و درێژە بە كاروانی پەروەردەیی دەدەین و كوالیتی باشتر و خزمەتی زیاتر بە بەشداربووانمان دەكەین و لە خزمەتكردنی كۆمەڵگە ناوەستین.