دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکی حکومەتی ههرێمى كوردستان رایدهگهیهنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی و پشتگیریی لە ئازادی کاری ڕۆژنامەگەریی لە کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن .
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ نەقیب و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە.
له راگهیهنراوهى كۆبوونهوهكهدا هاتووه، سەرۆکی حکومەت جەختی لە پشتیوانی و پشتگیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان و کاری ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمدا و ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی ڕۆژنامەنووسان کرد، لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و هاوکاریکردنی حکومەت لە دەستنیشانکردنی گرفت و کێشە و سەرپێچییەکان، بەمەبەستی نەهێشتنیان و چاککردن و باشترکردنی ئەزموونی حوکمڕانیی لە کوردستاندا. گوتیشی ئازادی ڕادەربڕین بنەمایەکی سەرەکی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەمینەی ئازادی ڕادەربڕینی بۆ ڕاگەیاندنکاران دەستەبەر کردووە بۆ ئەوەی ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە کۆمەڵگەدا بگێڕن. گوتیشی ڕاگەیاندنکارانی کوردستان ، نابێ ڕێگە بدەن پیشەی پیرۆزی ڕۆژنامەگەریی، بە مەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێت.
ئهو قسانهى سهرۆكى حكومهتى ههرێم له كاتێكدایه، پێنج چالاكوان و رۆژنامهنوسى سنورى بادینان به پێنج ساڵى زیندانى دادگاى ههولێر سزاى بهسهردا سهپاندوون.