هەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و، هەروەها هەڵوێستی لایەنەكان لەمەڕ هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.
هەڕەشەی تیرۆر و ئەگەرەكانی دەركەوتنەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی دیكهی ئەو كۆبوونەوەیە بوو.