بەشیر حەداد: دەبێ عەللاوی ئاگادار بێت مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێم جیاوازە

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ داواکارییەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دەنگدان بە کابینەکەی محەمەد عەللاوی ئاراستەی پەرلەمان نەکراوە.

بەشیر حەداد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دەبێ عەللاوی ئاگادار بێت، مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان جیاوازە، لەو مامەڵەیەی كە لەگەڵ شیعە و سوننەكان دەیكات، مامەڵەكردن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان مامەڵەكردنە لەگەڵ كیان و نەتەوەیەك، ئێمە كێشەی دیكەمان لەگەڵ بەغدا ھەیە، بۆیە پێویستە ئەو تایبەتمەندییە بدرێت بە كورد".

گوتیشی: "وەك دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان تائێستا بڕیارمان نەداوە كەی كۆبوونەوە دەكرێت، ھەركاتێك عەللاوی پێكھاتەی كابینەكەی پێشكەش كرد، لە ماوەی 48 كاتژمێردا كاتی كۆبوونەوە دیار دەكرێت".