چۆمان: ڤیستیڤاڵی سکی دوادەخرێت

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

چۆمان-KDP.info- قایمقامی شارۆچکەی چۆمان دەڵێ، ئاگاداری ئارەزوومەندانی یاری سکی سەر بەفر دەکەینەوە، کە ئەو ڤیستیڤاڵە بۆ كاتێکی نادیار دواخراوە.

ئەحمەد قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەمەبەستی پاراستنی ھاووڵاتیان لە ھەموو دۆخێکی نەخوازراو و، لە چوارچێوەی بەرنامەی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، هاوکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، بڕیاردرا بۆ یاری سکی سەر بەفر بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت".

گوتیشی: "بڕیاربوو رۆژی ھەینی 28 شوباتی 2020 ڤیستیڤاڵەكە لە نێو دیمەنەکانی بەفر ئەنجامبدرێت، بەڵام لەسەر ڕاسپادەی حکوومەت و لیژنەی  باڵای ڕێکخەری فیستیڤاڵ، بڕیاری دا ئەو چالاکییە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت".

 

سیروان سابیر