خۆشناو: لەپێناو بەڕێكردنی خولێكی پڕكار ‌و پرۆژەی باش ئامادەكاری ده‌كه‌ین

دوایین نوێکردنەوە 2020-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، فراكسیۆنه‌كان لەسەر ئەوە رێككەوتووین كە لە خولی وەرزی بەهارە، پێكەوە پرۆژەیاسا پێشكەش بكەین ‌و هاوئاهەنگی نێوانمان زیاتر بكەین، ئەمەش لەپێناو بەڕێكردنی خولێكی پڕكار ‌و پرۆژەی باش.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەو حیزبانەی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارن، لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەتەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكەش ئامادەكاری بووە بۆ دەستپێكی كارەكانی خولی بەهارەی پەرلەمان.

خۆشناو گوتیشی، "فراكسیۆنه‌كان لەسەر ئەوە رێككەوتووین كە لە خولی وەرزی بەهارە، پێكەوە پرۆژەیاسا پێشكەش بكەین ‌و هاوئاهەنگی نێوانمان زیاتر بكەین، ئەمەش لەپێناو بەڕێكردنی خولێكی پڕكار ‌و پرۆژەی باش".

هەریەك لە حیزبەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، حیزبە کریستیان ‌و توركمانەكان كە نوێنەریان لە پەرلەمانە، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارن.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە 1-3-2020 خولی نوێ‌ی وەرزی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە.

 

فایزه‌ كۆیی